AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٧ ٢١:٥٤

سپای پاسداران ڕایگەیاند:

گرووپێکی تیرۆریستی لە ڕاسکی باشووری ئێران تێکشکێندرا

گرووپێکی تیرۆریستی لە ڕاسکی باشووری ئێران تێکشکێندرا

دوابەدوای زانیاری هەواڵگری، تیمێکی خراپەکاری تیرۆریستی لە تاقمی جەیش ئەلزولم کە دەیانەویست چالاکی تیرۆریستی بکەن، لە شاری ڕاسک ناسێنران و لەناوبران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای زانیاری چاودێری و هەواڵگریی چەکدارانی بنکەی قودس لە ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵات، تیمێکی تەواو تەیار لە تاقمی تیرۆریستی جەیش ئەلزولم لە ناوچەی گشتیی ڕاسک (گوندی کەستەک) لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە هێرش کرایە سەر ) لە ناوچەی بەنداوی پێشوو، لە ئەنجامدا یەکێک لە تیرۆریستەکان کوژرا و ئەندامانی دیکەی تیمەکە هەڵاتن، کە دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران و پاسەوانی سنوورەوە ڕاوەدوونراون و گەمارۆدراون.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی دروستکردنی بۆمب لەو تیمە ئاماژەپێکراوە دۆزرایەوە و پلانەکەیان بۆ کردەوەی تیرۆریستیی لە ناوچەکە پووچەڵکرایەوە.

News ID 48729

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha