بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەحمەد ڕەزا ڕادان لە شرۆڤەی دوایین هەوڵەکانی یەکینەکانی فەراجا لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم وتی: دوای ڕووداوەکەی ڕاسک ئەو بەڵێنە درایە خەڵکی ئێران کە تۆڵەیەکی قورس لە تیرۆریستەکان دەکەینەوە و شیاوی ئاماژەیە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ئەو بارەوە سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە.
ناوبراو جەختی کرد کە 4 هۆکاری سەرەکی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ڕاسک دەستگیر کراون کە بووەتە هۆی شۆک و گورزی ڕەوانی لە گررووپە دژبەرەکان. ئەوان وایاندەزانی لە ژیر چاوەدێری ئێمەدا نین.
ڕادان وتیشی کە ڕێژەیەکی بەرچاو چەک و جیهازاتی تیرۆری و بڕێک دراو لە ئەو جەنایەتکارانە دۆزراوەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.
Your Comment