AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٤ ١٣:٥٩

سەردار ڕادان هەواڵی دا؛

دەستگیری 4 هۆکاری سەرەکی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ڕاسک

دەستگیری 4 هۆکاری سەرەکی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ڕاسک

فەرماندەی گشتی ئینتزامی ئێران لە دەستگیری چوار هۆکاری سەرەکی لە ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ڕاسک هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەحمەد ڕەزا ڕادان لە شرۆڤەی دوایین هەوڵەکانی یەکینەکانی فەراجا لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم وتی: دوای ڕووداوەکەی ڕاسک ئەو بەڵێنە درایە خەڵکی ئێران کە تۆڵەیەکی قورس لە تیرۆریستەکان دەکەینەوە و شیاوی ئاماژەیە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ئەو بارەوە سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە.

ناوبراو جەختی کرد کە 4 هۆکاری سەرەکی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ڕاسک دەستگیر کراون کە بووەتە هۆی شۆک و گورزی ڕەوانی لە گررووپە دژبەرەکان. ئەوان وایاندەزانی لە ژیر چاوەدێری ئێمەدا نین.

ڕادان وتیشی کە ڕێژەیەکی بەرچاو چەک و جیهازاتی تیرۆری و بڕێک دراو لە ئەو جەنایەتکارانە دۆزراوەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.

News ID 48679

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha