AP ١٤٠٢ بەفرانبار ١٨ ٠٨:٥٠

ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی:

ڕۆژانە 10 منداڵی غەززە قاچێک یان هەردووکی لەدەست دەدەن

ڕۆژانە 10 منداڵی غەززە قاچێک یان هەردووکی لەدەست دەدەن

ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ڕەوشی غەزەوە بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە لە دەستپێکی شەڕی غەزە تا ئێستە، ڕۆژانە 10 منداڵ قاچێک یان هەردووکی لەدەست دەدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "جەیسن لی" بەڕێوەبەری نووسینگەی منداڵپارێز لە فەلەستین دەڵێت: ئەم شەڕە یەکێک بووە لە ترسناکترین شەڕەکان و کوشندەیە بۆ منداڵانی غەزە.

دەشڵێت: چڕیی شەڕەکە گەیشتووەتە دۆخێک، ئێستە منداڵی زامدار هێندە زۆرە دكتۆر و پەرستارەكان فریای تیماركردن ناكەون، ڕۆژانە ناتوانرێت هەموویان چارەسەر بکرێن و لە دۆخێکی گونجاودا بخەوێندرێن.

لە حەوتی تشرینی یەکەمەوە تا 19ی کانوونی یەکەمی 2023، هەزار منداڵ لە کەرتی غەزە قاچێک یان هەردوو قاچیان لەدەست داوە.

ماوەی سێ مانگە شەڕی غەزە بەردەوامە، ئاماری قوربانییانی کەرتی غەزە لە هەڵکشاندایە، تا ئێستە زیاتر لە 22 هەزار کەس لە کەرتی غەزە بوونەتە قوربانی.

News ID 48609

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha