AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٨ ٠٩:٤٩

مانگی خەزەڵوەر لە ورمێ دەستبەسەر کرابوون؛

ئێران چوار سیخوڕی ئیسڕائیلی لە سێدارە دا

ئێران چوار سیخوڕی ئیسڕائیلی لە سێدارە دا

دەسەڵاتی دادی ئێران زەیانی ئەمڕۆ هەینی چوار سیخوڕی دەستگیرکراوی هاوکاری ڕژێمی زایۆنی لە سێدارە دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

دادستێنی ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕایگەیاند: چوار کەس لە گرووپێکی تیرۆریستی تێکدەری ئاسایشی ئێران کە پەیوەندییان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بوو و خزمەتی مووسادیان دەکرد و چالاکیی بەرفراوانیان دژ بە ئاسایشی وڵات ئەنجامدابوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای تێپەڕینی پرۆسەی یاسایی هەڵواسران.

ئەندامانی ئەم گرووپە بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی ئەفسەرانی سیخوڕی مووساد، هەوڵیان دەدا ئەو هێزانە دەستنیشان بکەن کە هاوکار بوون لەگەڵ ئیدارە ئەمنییەکانی وڵات و بە نیاز بوون بە ڕفاندن و هەڕەشە و لێدان زانیارییەکانیان بدرکێنن.

ئەم دۆسیەیە ١٠ تاوانباری هەیە، چوار تاوانباری سەرەکی بە ناوەکانی وەفا هەناری، ئارام عومەری، ڕەحمان پەرهازۆ و نەسیم نەمازی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە تاوانی هەڕەشە لە ئاسایشی وڵات لە ڕێگەی هاوکاریی هەواڵگری لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە سێدارە دراون.

News ID 48492

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha