AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٢٨ ١٦:١٥

"حەبیبوڵڵا" چووە فێستیڤاڵی فیلمی بەڵگەیی ئێران

"حەبیبوڵڵا" چووە فێستیڤاڵی فیلمی بەڵگەیی ئێران

فیلمی بەڵگەیی حەبیبوڵڵا گەییشتە گەورەترین و ئاست بانترین فێستیڤاڵی فیلمی بەڵگەیی ئێران؛ واتا سینەما حەقیقەت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو فیلمە بەڵگەییە لە نووسین و دەرهێنانی عەدنان زەندی ژیاننامەی حەبیبوڵڵا زەندی گۆرانیبێژی فۆلکلۆری ناوچەی لەیلاخ دەگێڕێتەوە.

ئەو فیلمە بەڵگەیی لە ماوەی دوو ساڵدا لە گوندی حەقە چێ کراوە. ئەو فێستیڤاڵە لە ڕێکەوتی 27 ی سەرماوەز تا 2 ی بەفرانبار لە تاران بەڕێوە دەچێت.

عەدنان زەندی فیلمسازی کوردستانی چەند کورتەفیلمی چرۆکی و ئەنیمەیشێنی چێ کردووە.

News ID 48395

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha