بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای سەرەخۆشی بە بۆنەی ڕووداوە تیرۆریستیەکەی ڕاسک جەختی کرد: پێویستە هێزەهێزە ئەمنی و ئینتزامییەکان خێرا هۆکارەکان و فەرماندەرانی ئەو ڕووداوە بناسنەوە تا بگەنە سزای کارەکەیان.
ناوبراو وتیشی: جارێکی دیکە دەستی وەیشوومەی هۆکارەکانی ئیستکباری جیهانی لە هێرشی تیرۆریستی ترسنۆکانە بۆسەر بنکەی ئینتزامی لە شاری ڕاسک بە خوێنی هێزە ئینتزامییەکان سوور بوو و بووە هۆی شەهید و بریندار بوونی ژمارەیک هێزی ئینتزامی.
هەروەها لە درێژەدا وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و هیوای چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان وتی: پێویستە هێزە ئەمنی و ئینتزامییەکان خێرا هۆکارەکان و فەرماندەرانی ئەو جەنایەتە بناسنەوە تا بگەنە سزای کارەکەیان.
Your Comment