بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی ، باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆنفڕانسی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی بێ چەکی ئەتۆمی زیادی کرد: باس کردن لەسەر ئەو بابەتە لە پێکهێنانی ناوچەی دوور چەکی ئەتۆمی بەتایبەتی لە ناوچەیەک وەکوو ڕۆژهەڵاتی ناڤین، بە هەبوونی چەکی ئەتۆمی لە ناوچەکە زۆر گرینگە.
ئیرەوانی لە لێدوانەکەیدا وتی:بەرژەوەندی ناوچەکە لە نەبوونی چەکی ئەتۆمییە. هەبوونی ئاوەها چەکێک، لە ئاستی ناوچەیی یان جیهانی، هەڕەشەیەک لە دژۆی مرۆڤایەتییە و زیاتر وەکوو ئامێرێک بۆ وەرگرتنی باج کەڵکی لێوەردەگیردێت. لە ئاستی نێودەوڵەتی، پێداویستییەکی بەپەلە بۆ باس کردن لەسەر مەترسییەکانی هاوپەیوەند بە ئەگەری پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئەمریکا و ناتۆوە هەیە.
لە ئاستی ناوچەیی، دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئیسرائیل بووەتە هۆی نیگەرانی . هەڕەشە ئەتۆمییەکان ئەم دواییەی بەرپرسانی پایەبەرزی ئیسرائیل لە دژی ئێران و فەلەستین، مەترسیی ئەو چەکانەی لە دەستی ئاوەها ڕژێمێکی ناڕەوا بەرچاو کردووەتەوە.
بە پێ جەنایەتەکانی ئەم دواییە لە ڕۆژهەڵاتی انڤین، ئێمە نیگەرانی خۆمان سەبارەت بە سیاسەتی ئەتۆمی ئیسرائیل و بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە پێکدادانی غەززە یان شوێنی دیکە دەردەبڕین.
Your Comment