AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٢٠ ١٦:٣١

کڵێسەیەکی 1500 ساڵە لە ئامەد دۆزرایەوە

کڵێسەیەکی 1500 ساڵە لە ئامەد دۆزرایەوە

کۆنینەناسان ، کڵێسەیەکی سەردەمی بیزانسیان لە ئامەد لە دڵی خاک کێشاوەتە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هەڵکۆڵینەکانی کۆنینەناسان کە لە ناوچەی کولپی ئامەد ئەنجام دراوە، پاشماوەکانی کڵێسەیەکی سەرەمی بیزانس بە مێژینەی 1500 ساڵە بە 46 گۆڕەوە دۆزراوەتەوە.

لە کاتی ئەو هەڵکۆڵینەدا، ئاسەوارگەلێک وەکوو سکە، چرا، کۆڵەکە و پایە لە ئەو حەوشەدا دۆزراوەتەوە. دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە باڵەخانەیەک کە دیوارەکانی ئاشكرا بووە، پاشماوەی کڵێسەیەکی کۆنە. لێکۆڵەران لە شوێنە جیاجیاکانی ناو کڵێسەکە گۆڕگەلێکیان دۆزیوەتەوە.

News Code 47988

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha