بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، غالب محەمەد عەلی بە وتنی ئەوەی کە ڕێککەوتنی درێژخایەن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم واژۆ کراوە، جەختی کرد: بەشێکی گەورە لە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان هی تورکیایە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە قاچاخی نەوتی هەرێم لەلایەن بنەماڵەی بارزانییەوە لە ڕێگای سنوورەکانی نێوان هەرێم و تورکیاوە، لەوانە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ئەنجام دەدرێت، زیادی کرد: کەواتە حکومەتی فیدراڵ، هەوڵی پێویست بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەکی کۆتایی بۆ قەیرانی نەوتی هەرێم ئەنجام بدات.
Your Comment