AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٩ ١١:٥٧

جێگری ئابووری پارێزگاری کوردستان:

شارۆچکەی پیشەیی و بازرگانی هاوبەش لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

شارۆچکەی پیشەیی و بازرگانی هاوبەش لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

جێگری هاوئاهەنگی کاروباری ئابووری پارێزگاری کوردستان وتی: یەکێک لە پەسەند کراوەکانی سەفەری دووهەمی سەرۆک کۆمار بۆ کوردستان کردنەوەی شارۆچکەی پیشەیی لە نێوان ئێران و هەرێمە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی نووری بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دەستکەوتە ئابوورییەکان لە کوردستان لە بەشە جیاوازەکان لەوانە بازرگانی دەرەکی، ڕێڕەوە کۆڵبەرییەکان و بازاڕچەکان، پیشە، کشتوکاڵ و گەشتیاری و کانگایە، وتی:لە بواری بازرگانی تەوەری پرسەکە بازرگانی دەرەکی دەبێت چونکوو بە هەبوونی سنووری نێودەوڵەتی باشماخ، لە بواری ترانزیت لە ئێراندا پلەی دووهەممان هەیە و لەلایەکی تریش مەبەستی کۆتایی کۆریدیۆری ڕۆژهەڵات بە ڕۆاوای ئێرانە.

هەروەها وتیشی یەکێک لە دەستکەوتەکانی سەفەری یەکەمی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ کوردستان لە خولی یەکەم دەستکەوتی ئابووری بوو.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی دایە سەر بەشێک لە پەسەندکراوەکانی خولی دووهەمی سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ کوردستان و وتی: لە بواری ئابووری مۆڵەتێک بۆ کردنەوەی شارۆچکەی پیشەیی و بازرگانی هاوبەش لە نێوان ئێران و هەرێم بۆ یەکەم جار دەکرێتەوە.

News ID 47864

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha