AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٣ ١٣:٢٦

نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی دا؛

تورکیا هەموو ژێرخانەکانی ناوچەی کوردیی سووریای لەناو بردووە

تورکیا هەموو ژێرخانەکانی ناوچەی کوردیی سووریای لەناو بردووە

بەرپرسی کومیتەی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا وتی بوردمانەکانی تورکیا ژێرخانەکانی ئاو و کارەبای ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریای لەناو بردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەسۆشەیتێد پرێش، پائۆلۆ پینهیرۆ سەرۆکی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا هۆشداریی دا کە هێرشەکانی تورکیا خەساری زۆری لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان داوە.

ناوبراو لە ڕاپۆرتی خۆیدا بە نەتەوەیەکگرتووەکانی وت بوردمانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا لەلایەن تورکیاوە ژێرخانەکانی ئاو و کارەبای لە کار خستووە و ژیانی سەدان هەزار کەسی سڤیلی خستووەتە مەترسییەوە.

News ID 47800

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha