AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٨ ١٨:٠٦

لە تاران بەڕێوەچوو؛

دیداری وەزیری بەرگری رووسیا لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران

دیداری وەزیری بەرگری رووسیا لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران

وەزیری بەرگری فدراسیۆنی ڕووسیا کەمێک پێش ئێستا لەگەڵ سەرۆکی ێەرکانی هێزی چەکداری ئێران لە تاران دیداری کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەرتەشبۆد سێرگەی شۆیگۆ وەزیری بەرگری فدراسیۆنی رووسیا کەمێک پێش ئێستا لە تاران چووە دیداری سەرلەشکەر باقری سەرۆکی ئەرکانی هێزی چەکداری وڵات.

وەزیری بەرگری رووسیا لەم سەفەرەیدا چاوی بە بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئێران دەکەوێت.

گەشەی دیپلۆماسی بەرگری، پەرەی هاوکارییە دوو لایەنەکان، بەرەنگاریی لەگەڵ هەڕەشەی هاوبەش و تیرۆریزمی نێودەوڵەتی لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم دیدارەیە.

News ID 47373

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha