AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢١ ١٧:٣٠

38 لەسەدی گومڕوکەکانی کرماشان هەناردە کردنی کاڵا بۆ عێراقە

38 لەسەدی گومڕوکەکانی کرماشان هەناردە کردنی کاڵا بۆ عێراقە

بەرپرسێکی گومروکەکانی کرماشان لە پلەی یەکەم بوونی کرماشان لە هەناردە کردنی کاڵا بۆ عێڕاق لە ئەمساڵدا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر عەباس زادە وتی: لە پێنج مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا سێ ملیار و 71 ملیۆن و 48 هەزار و 511 دۆلار کاڵای هەناردەکراو بە کێشی 7 ملیۆن و 999 هەزار و 337 تۆن لە سنوورەکانی ئێرانەوە هەناردەی عێراق کراوە.

ناوبراو درێژەی دا: لە ئەو ڕێژەیە یەک ملیار و 176 ملیۆن و 146 هەزار و 423 دۆلار بە کێشی 2 ملیۆن و 969 هەزار و 984 تۆن، زیاترین ڕێژەی هەم لە باری کێشەوە و هەم لە باری بڕەوە لە نێو گەمڕوکەکان هەبووە کە 38 لەسەدی سەرجەم هەناردە کراوەکانە.

سنووری پەرویزخان زیاترین هەناردە کردنی هەبووە و سنووری خەسرەوی دوای ئەو زیاترین هەناردە کردنی هەبووە.

News Code 47296

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha