AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٠ ١٧:٢١

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی دا؛

سەفەری بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی بە پرسی گرووپە چەکدارە کوردییەکانەوە نییە

سەفەری بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی بە پرسی گرووپە چەکدارە کوردییەکانەوە نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەو مۆڵەتە دراوەتە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێ کردنی رێککەوتنی ئەمنی درێژ ناکرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ڕێکەوتی جێبەجێ کردنی رێککەوتننامەی ئەمنی نێوان ئێران وعێراق 28 خەرمانان دیاری کراوە کە کۆتا مۆڵەتە و درێژ ناکرێتەوە.

کەنعانی وتیشی: ئەم بابەتە بە بەرپرسانی عێراقی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوە.

راشیگەیاند: بە خۆشحاڵیەوە دەوڵەتی عێراق کاری باشی کردووە و جەختی کردوە کە پابەندی بەڵێنەکانی دەبێت.

کەنعانی ڕایگەیاند کە لەم دواییانەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵوێستی باشی لەمبارەوە بووە.

ئەوەشی روون کردەوە کە سەفەری بەرپرسەکەی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران لە چوارچێوەی هاوکاری ئیجابی لەگەڵ هەرێکی کوردستان و بە هیچ لەونێک هیچ‌پەیوەندییەکی بەم بابەتەوە نیبە.

شیاوی ئاماژەیە کە بافڵ تاڵەبانی سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دوێنێ هاتە ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی وڵات کۆبووەوە.

لەم سەفەرەدا پرسی پەیوەندی دۆستانە و هاوکاری ئابووری و بازرگانی نێوان ئێران و‌هەرێمی کوردستان گرینگترین تەوەری گفتوگۆکان بووە.

News Code 47285

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha