AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٠ ١٥:١٥

سری سورەیا ئوندەر:

دادگای کۆبانێ نایاساییە و لە ئاستێکدا نییە کە من دادگایی بکەن

 دادگای کۆبانێ نایاساییە و لە ئاستێکدا نییە کە من دادگایی بکەن

سری سورەیا ئوندەر لە کۆبوونەوەی دادگای کۆبانی ئەوەی نایاسایی وەسف کرد و وتی ئێوە لە پێگەیەکدا نین کە من دادگایی بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سری سورەیا ئوندەر نوێنەری پارتی چەپی سەوز لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی دادگای ناسراو بە دادگای کۆبانێ، دۆسیەی دادگای کۆبانێی نایاسایی وەسف کرد و ولێژنەی دادوەرەکانی خستە بەردەنگەوە و وتی کە بەهۆی ئەوەی کە ئەو نوێنەری پەرلەمانی تورکیایە، دادگا ناتوانێت ئەو دادگایی بکات.

ناوبراو درێژەی دا: من هەم پاریزراوی یاساییم هەیە و هەم ئێستا وەکوو تۆمەتبارێک لە دادگا دانیشتووم واتا هەم یاسادانەرم و هەم تاوانبار. ئەبێ چ ڕووی دابێت کە ئاوەها لە دوو پێگەی دژ بە یەکدا بوستم.

هەروەها وتیشی کە ئەگەر کۆبانێ نەبوایە ئیستا داعش لە ئەدەنە بوو.

News Code 47281

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha