AP ١٤٠٢ خەرمانان ٩ ١٠:٢٣

ئەمیر مەحموودی:

کردنەوەی 5 نەخۆشخانەی گەڕۆک لە سنوورەکانی ئێران

کردنەوەی 5 نەخۆشخانەی گەڕۆک لە سنوورەکانی ئێران

جێگری جێبەجێ کردنی ئەرتەش بە وتنی ئەوەی کە 17 موکێب لە سەرجەم سنوورەکان خزمەتگوزاری دەداتە زیارەتکارانی ئەربەعین، وتی: لە سنوورەکانی شەلەمچە، چەزابە، مێهران، خەسرەوی و تەمرچین 5 نەخۆشخانەی گەڕۆک بە سەرجەم ئیمکاناتەوە جێگیر کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر محەمەد مەحموودی فەرماندەی بڕیارگەی ئەربەعینی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند: ئەرتەشی ئێران لە پاڵ ئەرکی سەرەکی خۆی واتا پاسەوانی لە سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاک و ئاسایشی سنوورەکان، شانازی ئەوەی هەیە کە بە کردنەوەی 17 موکێب بە سەرجەم ئیمکاناتەوە لە هەموو سنوورەکان لەوانە شەلەمچە، چەزابە، مێهران ، قەسرشیرین، خەسرەوی، باشماخ، تەمرچین، دوغارون و سنوورەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی خزمەتگوزاری زیاراتکارانی ئەربەعینە.

News ID 47152

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha