AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢٥ ١٠:٢٩

سەبارەت بە ڕێوڕەسمی ئەربەعین

گفتوگۆی سەرۆک وەزیرانی عێراق و باڵوێزی ئێران لە بەغدا

گفتوگۆی سەرۆک وەزیرانی عێراق و باڵوێزی ئێران لە بەغدا

باڵوێزی ئێران لە بەغدا و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدارێکی دوولایەنە سەبارەت بە پەرەسەندنی هاوکارییەکانی دوو وڵاتەکە لە بواری جیاواز بەتایبەتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەربەعین گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە محەمەد کازم ئالی سادق باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەگەڵ سوودانی دیداری کرد و سەبارەت بە پرسی جیاواز گفتوگۆی کرد.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، دوو لایەنەکە لە ئەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بەتۆکمە کردنەوەی هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان ئێران و عێراق لە بواری جیاواز و پەسەرەپێدانی هاوکارییەکان و بە تایبەتی بەڕێوەبردنی بەشکۆی ئەربەعین گفتوگۆیان کرد.

هەروەها سوودانی لەسەر گەشەی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە و گەشەی ئابووری بە ئامانجی تۆکمە کردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە جەختی کرد.

News ID 46981

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha