AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ١٨ ١٠:٤٨

لە دادگای کۆبانێ

سەلاحەدین دەمیرتاش: بڕیاری دادگا پێوەندی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە هەیە

سەلاحەدین دەمیرتاش: بڕیاری دادگا پێوەندی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە هەیە

سەلاحەدین دەمیرتاش لە کاردانەوە بە ڕەتی داواکاری بۆ خوێندنەوەی دۆسیەی دادگای کۆبانێ وتی: ئەوە تاوانبارەکانن کە 7 ساڵە زیندانن و ئەوان نایانەوێت زیندانەکەیان درێژ ببێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوو و زیندانی کراوی هەدەپە ڕۆژی ڕابردوو لە کاردانەوە بە داخوازی لە دادگا بۆ خوێندنەوەی دۆسیەی کۆبانێ، وتی ئەوە تاوانبارەکانن کە 7 ساڵە لە زیندانن و ئازار دەبینن، بەدڵنیاییەوە ئەوان نایانەوێت ئەو ماوە درێژ ببێتەوە. ناوبراو هەروەها دادوەرەکان بە ئەوە تاوانبار کرد کە بە پێی دۆخی سیاسی و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بڕیار دەدەن.

ئەو سیاسەتوانە کوردە بە وتنی ئەوەی کە تەنیا یەک مانگ لە ڕێغای پارێزەرەکانەوە دەقەکانی تویتەرمان بینیوە، وتی: بە ئەو لێکدانەوەگەلە دووهەزار و 358 پەڕە هەڕەشە، سووکایەتی و جوێنمان دۆزیوەتەوە.هەروەها وتیشی کە ئێمە بە بۆنەی یەک تویتەوە خەریکین لێپرسینەوە دەبین بەڵام ئێستا 15 هەزار و 500 تویت لە دژی ئێمە نووسراوە و تەنانەت زۆر کەسیش داوای ئیعدامی ئێمە دەکەن.

News ID 46889

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha