AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٧ ١٣:١٠

بەرپرسی شنگالی پەکەکە کوژرا

بەرپرسی شنگالی پەکەکە کوژرا

میتی تورکیا کوژرانی مەسعود جەلال عوسمان، بەرپرسی شنگال ـی پەکەکەی راگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،میدیاکانی تورکیا هەینی، 28ـی تەمموزی 2023 لە هەواڵێکی بەپەلەدا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا لە شنگال بەرپرسێكی پەکەکەیان بە ناوی مەسعود جەلال ناسراو بە 'زاگرۆس چەکدار' کردووەتە ئامانج. میدیای پەکەکەش دەڵێت ئەو بەرپرسەیان لە مانگی شوباتدا گیانی لەدەستداوە.

لە هەواڵەکەی ئاژانسی فەرمیی تورکیادا، ئاماژە بەوە نەدراوە هێرشەکە کەی کراوە و وردەکارییەکانی نەخراوەتەڕوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگری، مەسعود جەلال عوسمان لەکاتی چوونی بۆ کۆبوونەوەیەک کراوەتە ئامانج.

News ID 46775

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha