AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٢٩ ٠٩:٤٤

موخبێر لە دیداری وەزیری کاری عێڕاق:

کەرتی تایبەتی ئێران و عێراق بۆ گەشەی هاوکارییە ئابوورییەکان بەشدار بن

کەرتی تایبەتی ئێران و عێراق بۆ گەشەی هاوکارییە ئابوورییەکان بەشدار بن

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەبێ بە لابردنی لەمپەرەکان و دروست کردنی بەستێنی گونجاوی گواستنەوە و ئاڵوگۆڕی بانکی، بستێن بۆ ڕۆڵگێڕانی زیاتری کەرتی تایبەتی دوو وڵاتەکە لە گەشەی هاوکارییە ئابوورییەکان خۆش بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد موخبێر لە دیدار لەگەڵ جاسم سابیر ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کاری عێڕاق بە وتنی ئەوەی کە ئێران ئەزموونی باشی لە بواری جیاوازی زانست و تەکنۆلۆژیا، تەکنیکی و ئەندازیاری، پزیشکی و دەرمان هەیە، ڕایگەیاند: ئامادەین ئەو ئەزموونانە بخەینە بەردەستی برا عێراقییەکانمان.

هەروەها لەسەر پێداویستی گەشەی هاوککاری ئابووری هاوبەش و چێ کردنی کارخانەی هاوبەش جەختی کرد و وتی: پێکهێنانی ناوچەی ئازادی هاوبەش ەتوانێت کاریگەری جیدیی لە پەرەپێدانی پێوەندی و بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکارییە بازرگانی و ئابوورییەکانی تاران و بەغدا هەبێت.

موخبێر ڕایگەیاند: ئەبێ بە لابردنی لەمپەرەکان و دروست کردنی بەستێنی گونجاوی گواستنەوە و ئاڵوگۆڕی بانکی، بستێن بۆ ڕۆڵگێڕانی زیاتری کەرتی تایبەتی دوو وڵاتەکە لە گەشەی هاوکارییە ئابوورییەکان خۆش بکرێت.

News ID 46669

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha