AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ١٤ ١٠:٢٤

بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

ئیسرائیل بەرپرسی گیانی چوار دیپلۆماتی رفێندراوی ئێرانی لە لوبنانە

ئیسرائیل بەرپرسی گیانی چوار دیپلۆماتی رفێندراوی ئێرانی لە لوبنانە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەرپرسیارێتی هەموو لایەنەکانی ڕفاندنی بەرێزان سەید موحسێن مووسەوی، ئەحمەد متوەسلیان، کازم ئەخەوان و تەقی ڕەستگار لە ئەستۆی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بۆنەی چل و یەکەمین ساڵرۆژی ڕفاندنی چوار دیپلۆماتی ئێران لە لوبنان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە هاتووە: چل و یەک ساڵ لە ڕفاندنی چوار دیپلۆماتی ئێرانی ، بەڕێزان سەید موحسێن مووسەوی، ئەحمەد متوەسلیان، کازم ئەخەوان و تەقی ڕەستگار لە لوبنان کە لە ئەو کاتە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیر کرابوو، لەلایەن سیخوڕەکانی ئەو ڕژێمەوە تێدەپەڕێت.

وەزارەی دەروە لە بەیاننامەکەدا جەخت دەکات: ئەو ڕووداوە لایەنی جۆوارۆاوجۆر لەوانە سیاسی، مافی و مرۆیی هەیە کە هەمیشە شوێنگیرمان کردووە، بەڵام بەداخەوە بەهۆکاری جیاواز تا ئێستا بێ ئەنجام بووە.

بێ گومان لەبەر ئەوەی کە لە ئەو ساڵانەدا تەدا لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیر کرابوو، بەرپرسیارێتی ڕفاندنی ئەو چوار دیپلۆماتە لە ئەستۆی ئیسرالەوە و داوا لە ناوندە نێودەوڵەتیەکان دەکات هەوڵی پێویست بۆ ناچآر کردنی ئیسرائیل بە وەڵامدانەوە بدەن.

News ID 46496

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha