بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە گەڵ سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران گفتوگۆی کرد.
دوو لایەن ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندی دوو وڵاتیان لێکدایەوە و سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و نەهێشتنی گەمارۆکان قسەیان کرد.
رەئیسی هاوپەیوەند بە پەیوەندی دوو لایەنەی ئێران و فەرەنسا بە ئاماژە بە لێکدانەوەی هەڵەی هەندێ دەوڵەتی ئەورووپایی سەبارەت بە گەلی ئێران وتی: ئەو دەوڵەتانە کەوتوونەتە داوی زانیاری هەڵەی گرووپە تیرۆریستییەکان، دابەش خوازان و دژبەران و جەختیان کردە سەر خۆبواردن لە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران و رێزگرتن لە یەکپارچەیی نەتەوەیی .
هەروەها سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کردە سەر دانوستان بۆ نەهێشتنی گەمارۆکانی سەر ئێران.
«
Your Comment