AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٢٠ ٢٠:١٦

سەرۆک کۆماری ئێران:

سیاسەتی نەگۆڕی ئێران دژایەتی لەگەڵ شەڕی ئۆکراینە

سیاسەتی نەگۆڕی ئێران دژایەتی لەگەڵ شەڕی ئۆکراینە

سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ هاوتای فەڕەنسی خۆی وتی:سیاسەتی نەگۆڕی ئێران دژایەتی لەگەڵ شەڕی ئۆکراینە و رێگا چارە بە سیاسی دەزانین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە گەڵ سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران گفتوگۆی کرد.

دوو لایەن ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندی دوو وڵاتیان لێکدایەوە و سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و نەهێشتنی گەمارۆکان قسەیان کرد.

رەئیسی هاوپەیوەند بە پەیوەندی دوو لایەنەی ئێران و فەرەنسا بە ئاماژە بە لێکدانەوەی هەڵەی هەندێ دەوڵەتی ئەورووپایی سەبارەت بە گەلی ئێران وتی: ئەو دەوڵەتانە کەوتوونەتە داوی زانیاری هەڵەی گرووپە تیرۆریستییەکان، دابەش خوازان و دژبەران و جەختیان کردە سەر خۆبواردن لە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران و رێزگرتن لە یەکپارچەیی نەتەوەیی .

هەروەها سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کردە سەر دانوستان بۆ نەهێشتنی گەمارۆکانی سەر ئێران.

«

News ID 46229

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha