بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەر هەوڵی ئەو وڵاتە بۆ دەستێوەردان لە بەرنامەی سەربازی ئێران و هەروەها هەندێکگەمارۆی دژە ئێرانی نوێی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: لێدوانە هاندەرانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پێوەندی لەگەڵ بەرنامەی سەربازی ئێران بەس بە ئامانجی درێژەی بازاڕیابی بۆ چەکی ئەمریکی لە ڕێگای پەرەپێدان بە پڕۆژەی شکست خواردووی ترساندن لە ئێران و دروست کردنی ئاژاوە لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەیە.
ناوبراو زیادی کرد: بە پێچەوانەی لێدوانە بێ بنەماکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کۆماری ئیسلامی ئێران لە چوارچێوەی سیاسەتی دراوسێیەتی، بەردەوام لە سەر گفتوگۆ، بەشداری و هاوکاری ناوچەیی بۆ دابین کردنی ئاسایش و بەرژەوەندی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەکە بە دوور لە دەستێوەردانی بیانییەکان جەختی هەبووە و گۆڕانکارییە ئەرێنییەکان لە ناوچەکەش هەر لە هەمان پێوەندیدایە.
کەنعانی جەختی کرد: بەرنامەی سەربازی ئێران بەس لایەنی بەرگری هەیە و لە دژی هیچ وڵاتێک کە لە بیری ئەوەدا نییە کە دەستدرێژی بکاتە سەر ئێران، نییە.
Your Comment