بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەدوای برانەوەی عێراق لە دۆسیەی سکاڵای هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای تورکیاوە، ڕەوتی هەناردە کردنی نەوتی خاوی هەرێم بۆ بازاڕە جیهانییەکان ڕاگیراوە. لە لێکەوتەکانی ئەو ڕووداوە ڕاگیرانی ڕەتوی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێم و بەرز کردنەوەی نیو لەسەدی نرخی نەوت ڕاپۆرت کراوە.
بەڵام هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە ڕاگیرانی دانەوەی قەرزە بیانییەکانی هەرێمی کوردستان بە دوو کۆمپانیای ویتول و پتراکۆ هەواڵی دا کە پێشتر نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانیان لە بەرانبەر دانەوەی قۆناغ بە قۆناغ و سوودی وام، لە پێشەوە کڕیوە.
ڕۆیتێرز بە گێڕانەوە لە سەرچاو بازرگانییەکان ڕێژەی قەرزی هەرێمی کوردستان بە ئەو دوو کۆمپانیا بازرگانییە ڕۆژاواییەیان 6 ملیار دۆلار ڕاگەیاندووە کە بە دوای ڕاگیرانی هەناردەی نەوت، دانەوەی قەرز بە ئەو دوو کۆمپانیاش ڕاگیراوە.
Your Comment