AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١٢ ٠٧:٠٦

ڕاپۆرتی مێهر؛

رۆژی دەنگدان بە کۆماری و ئیسلامی / 98 لە سەدی دەنگەکان ئەرێ بە کۆماری ئیسلامی ئێران

رۆژی دەنگدان بە کۆماری و ئیسلامی / 98 لە سەدی دەنگەکان ئەرێ بە کۆماری ئیسلامی ئێران

ڕۆژی 12 ی خاکەلێوەی ساڵی 1358ی هەتاوی ڕاپرسییەک بۆ دەنگ دان بە یان دەنگ نەدان بە کۆماری ئیسلامی بەڕێوە چوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر بەشی سیاسی :دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە 22 ی ڕێبەندانی ساڵی 1357، لەسەر داوای ئیمام خومەینی لە ڕۆژی 12 ی خاکەلێوەی ساڵی 1358 گشت پرسییەک بۆ دەنگ دان بە یان دەنگ نەدان بە کۆماری ئیسلامی بەڕێوە چوو و 98.2 لە دەنگدەران دەنگیان بە سیستەمی کۆماری ئیسلامی دا.

12 ی خاکەلێوە ڕۆژێکی مێژوویی و یەکێک لە گرینگترین ڕۆژانی ئێرانی ئیسلامییە، لە ئەو ڕۆژەدا بە دەنگی زۆرینەی خەڵک، سیستەمی سیاسی ئێران دوای 2500 ساڵ سیستەمی پاشایەتی بە سیستەمی کۆماری ئیسلامی و حکومەتی خەڵکی گۆڕدرا. لە 12 ی خاکەلێوەی 1358 ناڕەزایەتییەکان لە دژی سیستەمی پاشایەتی گەییشتە ئەنجام.

لە 12 ی خاکەلێوە گەلی ئێران بە دەنگی 98.2 لە سەدی خۆیان پێکهاتەی سیاسی، کۆمەڵایەتی ئێرانیان گۆڕی و کۆماری ئیسلامی بە دەسەڵات گەییشت. هەر بەو بۆنەوە ئەو ڕۆژە ناو نراوە ڕۆژی "کۆماری ئیسلامی".

بەم پێیە دوو بنەمای کۆماری بوون و ئیسلامی بوون دوو بنەمای لێک دانەبڕاوی حکومەتی ئێرانە کە بۆ پاوەجێ بوون و بەردەوام بوونی شەهیدی زۆر پێشەکەش کراوە.

کۆماری ئیسلامی مانای چییە

شەهید موتەهەری دەڵێت: وشەی کۆماری ئیسلامی ئێران وا شرۆڤە دەکات: پرسی کۆماریی ڕواڵەتی حکوومەت نیشان دەدات کە ئەمە مافی خەڵکە چارەنووسی خۆیان بەدەستەوە بگرن و وشەی ئیسلامی ناوەڕۆکی ئەم حکوومەتە نیسان دەدات.

کەواتە کۆماری ئیسلامی ؛ واتا حکوومەتێک کە شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆکی حکوومەت لە لایەن خەڵکەوە بێت و ناوەڕۆکە کەشی ئیسلامی بێت و بە یاسا و ڕێسای ئیسلام بەڕێوەببرێت.

News ID 45517

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha