بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەدی عەبدولهادی یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتح جەختی کرد کە ئەمریکا نایەوێت داعش لە ئەو وڵاتە ڕیشەکێش ببێت.
ناوبراو زیادی کرد: دەزگای ئیتعاتی ئەمریکا دامەزرێنەری گرووپە توندڕوە نێودەوڵەتیەکان لەوانە ئەلقاعیدە و داعش و گرووپەکانی دیکەیە و ئەوە بۆ هەمووان ئاشکرایە.
عەبدولهادی وتیشی: ئەمریکا نایەوێت داعش لە عێڕاق کۆتایی بێت و دەیەوێت بەشێک لە ئەو گرووپە تیرۆریستییە بمێنێتەوە. ئەو وڵاتە لە هەزاران چەکداری تیرۆریست بە هاووڵاتی جیاواز لە کەمپی ئەلهەولی سووریا پاڵپشتی دەکەن تا لە کۆتاییدا وەکوو ئامیرێک بۆ بەدی هێنانی بەرژەوەندییەکانی خۆی بۆ ناسەقامگیر کردنی ناوچەکە و عێڕاق کەڵکوەردەگرێت.
Your Comment