AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٢٣ ١٢:٠٨

سەرۆکی ئیسرائیل:

دۆخی ئیسرائیل قەیراناوییە/لە ناوخۆوە دادەڕێزین

دۆخی ئیسرائیل قەیراناوییە/لە ناوخۆوە دادەڕێزین

سەرۆکی ئیسرائیل دیسانەوە نیسبەت بە ڕووخانی ئەو ڕژێمە بە هۆی توند بوونەوەی کێشە ناوخۆییەکان هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ئێسحاق هرتزوگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی کە لە ڕۆژانەی دواییدا قسەکانی لەسەر قەیران لە ئەو ڕژێمەی دووپات کردووەتەوە جارێکی دیکە وتی: کێشەکانی ئێستای ئیسرائیل لەسەر چاکسازی یاسا مەترسییەکی گەورەیە بۆمان.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەو کێشەگەلە دەتوانێت پاشهاەتی دیپلۆماتیک، ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئەمنیەتی مەترسیداری بۆ ئیسرائیل بەدواوە بێت.

هێرتزۆگ دانی پێدانا: ئیسرائیل لە دۆخێکی خراپ و قەیراناویدایە. پێکدادانە ناوخۆییەکان ئێمە دابەش دەکات.

هێرتزوگ خەڵکی ئیسرائیلی خستە بەردەنگەوە و وتی: من ناڕەزایەتی، نیگەرانی و ترسی ئێوە سەبارەت بە چاکسازی دادوەری دەبینم. ئەوە دەتوانێت ئێمە بەرەو لێوارێکی دژوار ببات یان ئەوەی کە لە ڕێغای ڕێککەوتنەوە بگەینە ڕێکارێک.

News ID 45370

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha