بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەیدەر موحەمەدی وتی: ئێران لە هەموو جیهاندا پلەی پێنجەمی هەیە بۆبەرهەم هێنانی دەوا و دەرمانی بیۆلۆژیکی.
وتیشی: ئەمڕۆ پیشەی دەوا و دەرمان لە ئێران پێشکەوتنێکی زۆری لە چاو ڕابردوو بەخۆوە بینیوە.و زۆرێک لە وڵاتانی دراوسێ دەیانەوێت دەوا و ماکی سەرەتایی بەرهەم هێنانی دەرمان لە ئێران بکڕن.
موحەمەدی بە ئاماژە بەوەی کە لە بواری بیۆلۆژیکدا پێشکەوتنی باشمان وەدەست هێناوە و لە بواری پەیوەندی ژنتیکدا ڕێگای روو لە گەشەمان گرتۆتەبەر وتی: هیوادارین رۆژێک لە پیشەی دەوا و دەرماندا بگینە خۆبژیوی و بتوانین پێداویستی خۆمان دابین بکەین.
Your Comment