بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا داخوازی درۆیی لە بازاڕی دراو ئەنجام دراوە، ئەو داخوازییەش لەلایەن مێدیاگەلێک وەکوو من و تو و بی بی سی بانگەشەی بۆ کراوە و هەوالەکانی بازاڕی دراو بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە مێذیا بیانییەکان بڵاو دەبێتەوە، ئەو ڕەوتەش بۆ زیاد کردنەوەی ئاڵۆزی لە بازاڕی دراوی ئێران نیشانی دەدات بەرنامەیەکی قورس لە پشت بەرز کردنەوەی نرخی دراو هەیە و بە هیچ لەونێک لەگەڵ یەک هۆکاری تەنیا ئابووری واتا داخوازی و پێشکەش کردنی بەرەوڕوو نین.
ئێستا دوای چەند ڕۆژ لە بەرز بوونەوەی نرخی دراو لە ئێران، سەرۆکی بنیات بۆ بەرگری لە دیمۆکراسییەکانی ئەمریکاش خۆشحاڵیی خۆیی لە بەرز بوونەوەی نرخی دراو لە ئێران نیشان داوە کە پش پەردەی نرخی دراو دەردەخات و ئاشکرای دەکات کە ئەو ئاڵۆزییەی نرخی دراوە هەڵکەوت نەبووە و لەگەڵ شەڕێکی تەواو بەرەوڕووین. دوای شکستی پڕۆژەی لەناوبردنی دەسەڵات دوای 4 مانگ هەوڵدان، ئێستا قۆناغی دووهەم واتا ناڕەزایەتی ئابووری دەستی پێکردووە.
ئاڵۆزی و بەرز بوونەوەی نرخی دراو لە یەک هەفتەی دواییدا بە هیچ شێوەیەک ئاسایی نەبووە و لە سەرچاوەی بیانیی پاڵپشتی دەکرێت، بە شێوەیەک کە سەرۆکی بنیاتی بەگری لە دیمۆکراسییەکانی ئەمریکا لە ئەو بارەوە تویتی کردووە: هەر ئەو جۆرە کە پێش بینی دەکرا نرخی دۆلار گەییشتە 600000 ڕیاڵ. لەوانەیە بەم زوانەش بگاتە 1000000 ڕیاڵ.
Your Comment