بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەرچاوەکانی هەواڵی فەلەستین راپۆرتیان دا کە بە هۆی هێرشی بەرفراوانی هێزە سەربازییەکانی رژێمی زایۆنی بۆ نابلۆس، تا ئێستا 10 فەلەستینی شەهید کراون و زیاتر لە 100 کەسیش بریندار بوونە.
ئەمرۆ زایۆنییەکان ماڵی دوو خەباتکاری فەلەستینیان بە مووشەکی دژە تانک رووخاند.
سەرچاوەکانی هەواڵی فەلەستین رایانگەیاند کە سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لەم هێرشەدا بۆ تیرۆری محمەد ئەبووبەکر جونەیدی فەرماندەی کەتیبەی نابلۆس و حیسام ئەسلیم لە خەباتکارانی فەلەستینی لە نابلۆس هاتبوون ، کە لە پێکادانێکدا شەهید کران.
سرایا ئەلقودس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: کردەوەی جەهادی خەباتکارانی ئێمە لە جەنین، نابلۆس، تۆباس، قەباتیە، ئەلخەلیل ، بەلاتە و جەیع و ئەریحا سەرهەڵدەداتەوە.
جەختیش کرا کە کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیل لە نابلۆس نیشانەی بێ هێزیی ئەرتەشی شکست خواردووی دوژمنە.
Your Comment