بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆتایی سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ چین، سەرۆکانی دوو وڵات بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
پەکین و تاران وێڕای پشتیوانی تەواو لە پرسەکانی هاوپەیوەند بە بەرژەوەندی بنەمایی و پاراستنی یەکپارچەیی و سەربەزی نەتەوەیی یەکتر، جەخت کراوەتە سەر پەیوەندی نزیکی سەرکردەکانی دوو وڵات بۆ هاوکاری هەمەلایەنەی ستراتێژیک.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: دوو لایەن وێڕای رێککەوتن لە سەر پەلە کردن لە جێبەجێ کردنی بەرنامەی هاوکاری گشتگیر و درێژەدان بە هاوکارییەکان اە بواری بازگانی، کشتوکاڵ، پیشەسازی، وزە و ژێرخان، رێککەوتوون کە هەژدەیەمین دانیشتنی کۆمیتەی هاوبەشب ئابووری و بازرگانی ئێران و چین لە ئەمساڵی زایینی لە تاران بەرێوەببەن.
هەر وەها جەختیان کردووە کە کشانەوەی تاک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام هۆکاری سەرەکی دۆخی ئێستایە، و هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان دەبێ بەشێوەیەک کە راست بوونیشی تاقی بکرێتەوە، بێتەدی و دەستپێکردنەوەی کاریگەریی بەرجام و رێککەوتنی ئەتۆمی ئاسان بکرێتەوە.
Your Comment