بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی تەلەفزیۆنی حەدەسی عەرەبستانی سعوودی سەبارەت بە بنکەی تیرۆریستان لە هەرێمی کوردستان لە نزیک سنووری ئێران راپۆرتێکی بڵاو کردەوە.
هەواڵنێری ئەلحەدس کە سەردانی ناوچەی سنووری هەرێمی کوردستانی کردووە ، راپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە لە چالاکییەکانی گرووپە دژە شۆرش و تیرۆریستییەکان لە تاوچە هەوراز و سەغڵەتەکانی نزیک سنووری ئێران.
لەم راپۆرتەدا کە بە شێوەی ڤیدیۆ کامێنت بڵاو کراوەتەوە و هەوڵ دراوە کە تەکنیکی گەورە نیشان دانی میدیایی بەکار بهێنرێت؛ هاتووە : لە راسپاردەییەکی تایبەتدا، کەناڵی ئەلحەدەس چووەتە شوێنێک کە ئێران نەیتوانیوە پێبگات! ئقرە لە ناوچەی سنووری نێوان ئێران و عێراق، جێگایەک کە گرووپە دژبەرەکانی ئێران (تیرۆریستان) لە ئەشکەوتەکانی شاخەکانی هەرێمی کوردستاندا خۆیان حەشار داوە.
لە درێژەدا هەواڵنێرەکەی کەناڵی حەدەس دەڵێت: لێرە پێشمەرگەکانی سەر بە کۆمەڵە ، لە ناو ئەشکەوتەکانرا خۆیان حەشار داوە تاکوو لە هێرشەکانی ئێران کە لەم دواییانەدا زیاتریش بووەتەوە، پارێزراو بن.
بڵاو بوونەوەی ئەو راپۆرتە ئەم راستییە نیشان دەدات کە باڵە میدیاییەکانی عەرەبستان ئەوەندە پەیوەندی نزیکیان لە گەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان هەیە کە هاتوچووی حەشارگەکانیان دەکەن.
Your Comment