AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١١ ٢٠:٥٨

قاسم ئەعرەجی:

ئێران و عێراق ئامانجی هاوبەشیان بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە هەیە

ئێران و عێراق ئامانجی هاوبەشیان بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە هەیە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق جەختی کرد کە بەغدا و تاران ئاامنجی هاوبەشیان لە دوور کردنەوەی ناوچەکە لە هەر جۆرە ئاڵۆزییەک هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەوڵدەری فەرمی عێراق، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێڕاق لەگەڵ کازم غەریب ئابادی جێگری کاروباری نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤی دەسەڵاتی داد و شاندی هاوڕێی و باڵوێزی ئێران لە بەغدا دیداری کرد.

بە گوێرەی بەیاننامەیەک کە لە نووسینگەی ڕاوێژکاری نەتەوەیی عێراقەوە دەرکراوە، لایەنەکان لە ئەو دیدارە پێوەندی دوولایەنە و هاوکاری نیوان دوو وڵاتەکە و ڕێگاکانی تۆکمە کردنەوەی یان لەسەر بەنامەی گفتوگۆ و ڕێککەوتن تاوتوێ کرد.

ئەعرەجی جەختی کرد:هەمووان لەبواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و بەرەوڕوو بوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ بەدی هاتنی سەقامگیری و ئاسایشی لە ناوچەکە و جیهان یەکڕان. ئاڵبەت تیرۆریزم هێشتا هەڕەشەیەکە لە سەر جیهان و ئەبێ ڕیشەکێش بکرێت.

ناوبراو درێژەی دا: ئامانجی عێراق و کۆماری ئیسلامی لە دوور کردنەوەی ناوچەکە لە هەر جۆرە ئاڵۆزییەک لە ڕێگای ڕێککەوتنی نێوان وڵاتانی ناوچەکەوە، هاوبەشە و حکومەتی محەمەد شیاع سوودانیش لەسەر تۆکمە کردنەوەی ئەو پێوەندییە جەخت دەکات.

News ID 44959

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha