گەمارۆکانی ئەورووپا لە دژی ئێران سیمبولیکە و لە زیانی خۆیانە

ڕۆژنامەی سەرووناوچەیی رای ئەلیەوم لایەنەکانی گەمارۆکانی ئەورووپا لە دژی ئێرانی شی کردەوە و ئەوەی لە زیانی خودی ئەورووپییەکان وەسف کرد کە سیمبولیکە و کاریگەری زۆر کەمی بەدواوە هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی سەرووناوچەیی رای ئەلیەوم لە شرۆڤەکەیدا هێناویە کە یەکێتی ئەورووپا لە دژی 37 کەس و ناوەندی ئێرانی گەمارۆی سەپاندووە کە بریتین لە قەدەغەی سەفەر بۆ ئەورووپا و داخستنی هەژماری بانکی ئەو کەسانە بەڵام ئەو گەمارۆیانە سیمبولیکە و کاریگەریەکی کەمیان دەبێت چونکوو ئەو کەسانە نایانەوێت لە ئەورووپا سەیران بکەن و لە سویس هەژمار بانکیان نییە.

ئەو ڕاپۆرتە زیادی دەکات: مەترسیدار بوونی ئەو گەمارۆیانە لە ئەوەدایە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر خودی وڵاتانی ئەورووپی هەیە چونکوو کە کاردانەوەی ئێران یەکلایی دەبێت و دەتوانین ئەوانە لە چەند خاڵدا کورت بکەینەوە:

یەک: داخستنی دانوستانەکانی ڤیەنا

دوو: خستنی ئەرتەشی وڵاتانی ئەورووپی لە لیستی تیرۆریستی ئێران

سێ:چوونە دەرەوە لە ئێن پی تی و ڕێگری لە هاتنی چاوەدێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و پیتاندنی ئۆرانیۆمی زیاتر لە 60لەسەد.

چوار: هەوڵی نوێ سەبارەت بە سنووردار کردنەوەی هاتوچۆی پاپۆڕ و نەوتهەڵگرەکانی ئەورووپا لە تەنگەڵانی هورموز.

پێنج: پتەو بوونەوەی پێوەندییە سەربازییەکانی ئێران و ڕووسیا

News Code 44859

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha