جێگری ڕێکخراوی وزه‌ی ناڤۆکی ئێران و وته‌بێژی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه له ڕێوڕه‌سمی دانانی مۆنۆمێنتی شه‌هید ڕه‌زایی نەژاد، وتی: یاد کردنه‌وه له ژیانی شه‌هید داریوش ڕه‌زایی نەژاد له ڕاستیدا یاد کردنه‌وه له که‌سایه‌تییه زانستی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی وڵاته و ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا جێی خۆی بکاتەوە.
بێهروز که‌ماڵوه‌ندی به ڕێز گرتن له ڕۆڵی گرنگی خه‌ڵکی پارێزگای ئیلام له سه‌رده‌می هه‌شت ساڵ شه‌ڕی ئێران و عێراق، وتی: خه‌ڵکی ئه‌م پاریزگایه شه‌هیدی زۆریان له پێناو ئێران‌دا داوه و ئه‌مه نیشانی ده‌دات که چه‌ند ڕۆڵێکی گرنگیان له به‌رگری کردن له‌م وڵاته هه‌بووه، شه‌هید ڕه‌زایی نەژادیش هه‌ر له‌م نیشتمانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا.
ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به شاری ئابدانان کرد و وتی: شه‌هید ڕه‌زایی نەژاد له‌م شاره‌دا له دایک بووه و ئابدانان به ده‌یان که‌سایه‌تی گه‌وره‌ی دیکه‌ی له باوشی خۆیدا په‌روه‌رده کردووه.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ڕه‌زایی نەژاد و به‌رپرسانی پاریزگاکه و ڕێکخراوی ناڤۆکی ئێران به‌شداریان کرد بوو.
شایانی باسه که زانای ناڤۆکی داریوش ڕه‌زایی نەژاد ساڵی ۱۳۵۵ی هه‌تاوی له شاری ئابدانانی سه‌ر به پارێزگای ئیلام له دایک بووه و ڕۆژی یه‌کی خاکەلێوەی ۱۳۹۰ی هه‌تاوی له ته‌مه‌نی ۳۵ ساڵی و به فیشه‌کی دوو که‌سی زایۆنی له‌به‌ر درکه‌ی ماڵی خۆی له تاران و له به‌رانبه‌ر چاوی ژن و منداڵه بچووکه‌که‌ی شەهید کرا.
Your Comment