یەکێتی پەڵپ و بیانوو بە پارتی دەگرێت/ بابەتی هێز جواندن بۆ سەر ماڵی قوباد تاڵەبانی

پێشەوا هەورامی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "ئەوەی کە روودەدات تەنها پەڵپگرتنی یەکێتیە لەسەر دوو بابەت".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەوتارێکدا بە ناونیشانی "کێشەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر چین؟" پێشەوا هەورامی ڕایگەیاند، ئەو دوو بابەتەی یەکێتی کردوویەتیە "بیانوو" بریتین لە 1- تیرۆرکردنی هاوکار جاف 2- دواخستن و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن".

‎‏‎دەشڵێت: "ئێستا هەموو فکری یەکێتی تەنها لەلای ئەوەیە کە چەند وەزیرێکی لە کابینەدا بۆ بگۆڕدرێن و هیچ ئامادەییەکیان نییە بۆ هاتنەپێشەوە و چارەسەری کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن و پرسی هەڵبژاردن و چارەسەری گەندەڵی و روونی لە داهات".

‎‏‎پێشەوا هەورامی لەوتارەکەیدا باسی لەوەشکردووە "لەبارەی هەڕەشەکردن و جووڵاندنی هێز بۆ سەر ماڵی بەڕێز جێگری سەرۆکوەزیران، ئەم بابەتە بەو جۆرە نییە و کراوەتە بیانوویەک بۆ دروستکردنی کێشە، بەڵکو تەنیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی هەبووە کە درێژکراوەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتییە و هۆشدارییش دراوە هیچ کەس لە پارێزگای هەولێر و دهۆک لە هەر مەوقیعێکدا بن و تەنانەت لایەنی سیاسییش ناتوانن هێز بۆ هیچ کەس بجووڵێنن".

News Code 44802

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha