بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت به لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور لە ئیمارات ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوە خەریکی شوێنگیری کردنی قسە دەستێوەردانانەکانی سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور سەبارەت بە پێوەندی ئێران و ئیمارات وەکوو دوو وڵاتی دراوسێ و دۆستە.
ناوبراو زیادی کرد: قسەکانی ئەو بەرپرسە نیشاندەری بێ ئاگایی لە پێوەندی مێژوویی و دۆستانەی ئێران لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس لەوانە ئیمارات و گۆڕانکاری ئەرێنی لە ئەو بوارەیە.
کەنعانی جەختی کرد: بە شێوەی جیدی قسەکانی سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور سەبارەت به پێوەندییەکانی ئێران و ئیمارات کە هیچ ڕەنگ و بۆنێکی دیپلۆماتیکی نییە، شوێنگیری دەکەین و چاوەڕوانی شرۆڤەی وەزارەتی دەرەوە لە ئەو بارەوە دەبین.
Your Comment