بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە؛ دوای ئەوەی بوونی کەمپی ئەمریکاییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فوراتی سووریا پشت ڕاست کرایەوە و هەوڵی واشنتۆن بۆ ڕاکێشانی تیرۆریستان لە کەمپی ئەلهەول بە مەبەستی ئامادە کردنیان بۆ هەڕەشە لەسەر ئاسایشی عێراق و ئەو وڵاتانەی دژی بوونی ئەمریکا و سیاسەتی ئەم وڵاتە لە ناوچەکە دەرکەوت ، هۆشداریی لەبارەی سەرهەڵدانی بەرەیەکی نوێ داعش زیاتر بووەتەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، مەترسی سەرهەڵدانی دووبارەی داعش بە لەبەرچاوگرتنی کردەوە تیرۆریستییەکان بە تایبەت لە دیالە و کەرکووک زۆر ئاشکرایە. ئەگەرچی هەندێ لە چاودێران، لاوازی ئەمنی و ژێئۆپۆلتیکی ناوچەکە بە هۆکارێک بۆ هەڵقۆستنەوەی داعش دەزانن بەڵام پشتیوانی ئەمریکا لە کردەوەی تاوانبارانە لەم بوارەدا کە وترا، حاشاهەڵنەگرە.
خزر تەمیمی ، راوێژکاری فەرمانداری دیالە لەمبارەوە وتی: تیرۆریزم دەستی کردووە بە گەیشتن بە ناوچەی ئەمن و ئەمە پێوەرێکی مەترسیدارە، چونکوو روودانی وا تاوانێک و دووپات کردنەوەی نیشان دەدات هیچ کاردانەوەیەکی خێرا بە کردەوە تیرۆریستییەکان نییە. بۆ ئەوەی ڕێگری لە کردەوەی تیرۆریستی بکرێت، پێویستە هەوڵی هەواڵگری و ئۆپراسیۆنی بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش زیاتر بکرێتەوە و هەر چەشنە هەوڵێکی ئەوان بۆ هێرش کردنە سەر ناوچەکانی پارێزگای دیالە پووچەڵ بکرێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە ئەحمەد ڕەحیم یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی ئاسایشی عێراق جەختی کرد: دووپات بوونەوەی تێکدانی دۆخی ئەمنیی دیالە بە هۆی گوێ نەدانە هەندێ زانیاری هەواڵگری دەزگا ئەمنییەکان لە لایەن هەندێ لە بەشەکانەوە ڕوو دەدات.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەباح ئەلعەقیلی، شرۆڤەکاری سیاسی لە لێداونێکدا بۆ مەعلوومە سەبارەت بە بوونی سەربازیی نایاسایی ئەمریکا لە سنوورەکانی عێراق و سووریا هۆشداریی دا و جەختی کرد: ئەم بوونە نایاسایییە، ئاسایشی دوو وڵات بە تایبەتی لە لایەنی سووری تووشی هەڕەشە دەکات کە بە هۆی دۆخی ئێستاوە ناتوانێت سنوورەکانی خۆی کۆنتڕۆڵ بکات. نواری سنووریی سووریا خاڵێکی دەسپێکە بۆ هێرشەکانی گرووپە تیرۆریستەکان بەرەو عێراق لە سەر فەرمانی ئەمریکا. چونکوو ئەم ناوچەیە بە دەستی ئەمریکایە و لەمە بۆ جووڵە دژی دەوڵەتی عێراق کەڵک وەردەگرێت.
عەقیل تایی، کارناسی ئەمنیی عێراقیش هۆشداریی دەدات سەبارەت بە کەڵک وەرگرتنی ئەمریکا لە شانەی نووستووی داعش وەکوو ئامێری گوشار لە سەر دەوڵەتی عێراق بە ئامانجی سەپاندنی سیاسەتە تێکدەرانەکان یان هەڕەشەی ئەمنی لە هەندێ ناوچەی ئەم وڵاتە.
جەختیشی کرد کە ئەم شانە نووستووانە بە تایبەت پاش گەڕانەوەی بنەماڵەکانی داعش لە کەمپی هەوڵ و حەسەکەی سوووریا لە دەوڵەتی پێشووی عێراق، تەواو پشتیوانی کران.
بۆچوونی ئێوە