AP ١٤٠١ بەفرانبار ١٣ ٢١:٠٢

فەرماندەی پێشمەرگە لە شەڕی داعش:

هەوڵ و دلێری حاجی قاسم بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لەبیر ناکرێت

هەوڵ و دلێری حاجی قاسم بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لەبیر ناکرێت

مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و فەرماندەی پێشمەرگە لە شەڕی داعش وتی: هەوڵ و دلێری حاجی قاسم بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لەبیر ناکرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحمود سەنگاوی فعرماندەی پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان وتی: هەوڵ و دلێریی حاجی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندێس بۆ پاراستنی ماڵ و گیانی کوردستانییەکان لە بیر ناکرێت.

مەحموود سەنگاوی رۆژی سێ شەمە لە رێورەسمی ساڵوەگەری شەهادەتی حاجی قاسم سولەیمانی لە سنە زیادی کرد: ڕێز لە سەردار سولەیمانی و هەموو شەهیدانی ئێرانی شەڕی داعش دەگرم.

وتیشی: ئێمە سەرەتا پێمان وابوو کە سوپای عێراق لە بەرەنگاریی داعش دێتە مەیدان بەڵام بەداخەوە هەموو چەکەکانیشیان کەوتە دەستی داعش و هەرێمی کوردستان بەتەنیا مایەوە و تەنیا حاجی قاسم و کۆماریئیسلامی ئێران هاتنە یارمەتی هەرێم و جەلەولا و سەعدیەمان ئازاد کرد و ئەمە سەرەتای سەرکەوتنی ئێمە دژی داعش بوو.

ئەوەشی وت کە زۆربەی فەرماندەکانی پێشمەرگە لە بەرانبەر داعش گیانیان فیدا کرد بەڵام حاجی قاسم بە لێهاتوویی خۆی یارمەتی کوردستانییەکانی دا و هەموومان قەرزداری ئەوین.

News ID 44632

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha