بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: ساڵی 2022 ساڵی ده‌ستكه‌وتی زۆر گرنگ بو له كاری مه‌یدانیدا، له‌وانه كوژرانی 311 تیرۆریست، كه 213 تیرۆریستیان به بۆردومانی هێزی ئاسمانی و 98 تیرۆرستی دیكه‌ش له ئۆپه‌راسیۆنه جیاوازه‌كاندا كوژران، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی كوژراوه‌كان سه‌ركرده‌ی گرنگی بانده تیرۆریستییه‌كانی داعش بون، كه ڕێگه‌ی به له‌ناوبردنی سیسته‌می فه‌رمانده‌ی و كۆنترۆڵكردنی ئه‌و باندانه خۆشكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ساڵی 2022 شایه‌تی توندبونه‌وه‌ی ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان بو له‌سه‌ر سنوری عێراق و سوریا و ڕێگریكردن له هه‌ر جۆره ئۆپه‌راسیۆنێكی دزه‌كردن، كه بوه هۆی بڕینی دابینكردنی كارمه‌ند و كه‌لوپه‌ل له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه".
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وتیشی: "وه‌ك فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان هیوادارین له ساڵی 2023دا بوارێكی زیاتر بۆ چه‌كداركردن و مه‌شقكردن هه‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا و به‌رده‌وامبونی هێزه ئه‌منیه‌كان له به‌دواداچونی تیرۆر و نه‌هێشتنی ئه‌و شانه نوستوانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه له ناوچه‌كانی بۆشایی ئه‌منیدا".
Your Comment