بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لە سەروبەندی دەیەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سێ ژنی کورد، کە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆر کرابوون، هێرشێکی چەکداری کرایە سەر کۆمەڵەی کوردان لە ناوەندی کەلتوری کورد و بەوهۆیەوە چواركەس گیانیان لەدەستدا و چەند كەسێكیش برینداربوون.
گێرالد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لەسەر هێرشبەرەكە وتی: هێرشبەرەکە چەند ڕۆژێکە لە زیندان ئازادکراوە، بەڵام ئێستا لێکۆڵینەوە دەکەین لە چۆنیەتی دەرچوونەکەی، ئەو کەسە لەلایەن دادگای فەڕەنسیەوە ناسراوە و پێشینەی هەیە.
دارمانین وتیشی: ئەم بکوژە هیچ پەیوەندیەکی بە هیچ لایەنێکی سیاسیەوە نییە و ئێمە هیچ بەڵگەیەکمان نییە کە سیاسی بێت، بەڵام ئێمە دەزانین کە کەسێکی ڕاستڕەو پێشتر لە چەندین کۆبوونەوەی ڕێکخراوە ڕاستڕەوەکان (نەژادپەرستەکان) ئامادە بووە، بەڵام ئێمە نامانەوێت هیچ ڕێکخراوێکی ڕاستڕەو لەسەر ئەم دۆسیەیە لۆمە بکەین.
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئەوەشی خستەڕوو کە هێرشبەرەکە بە بیانووی وەرزشەوە چەکەکەی بەدەست هێناوە و جەختیكردەوە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە بەهۆی ساڵی نوێوە، زۆر قەرەباڵغە بۆیە ئێمە هێزە ئەمنییەکانمان ئامادەکردووە بۆ پاراستنی مزگەوت و رێکخراوەکان.
لەسەر ڕووداوەكە، زوبەیر ئایدار، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە ئاژانسی فورات نیوزی ڕاگەیاند، ئەمە "هێرشێکی ئاسایی" نییە، ناتوانین وەک هێرشێکی ئاسایی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو هێرشە بکەین. ئەمە ڤێرژنێکی دیکەی ئەو هێرشەیە کە بەر لە ١٠ ساڵ لە پاریس ئەنجامدرابوو.
Your Comment