بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنهیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە ئامادەبوون لەسەر تەرمی خوالێخۆشبوو عەباس شەیبانی وێڕای خوێندنی فاتحە، لەسەر ئەو دۆستە دێرینە نوێژی کرد.
لە ئەو ڕێوڕەسمەدا کۆمەڵێک لە بنەماڵە و خزمانی ئەو خوالێخۆشبووەش ئامادە بوون.
عەباس شەیبانی لە هاوسەنگەرانی مێژینەی سەردەمی شۆڕشی ئیسلامی بوو کە شەوی پێنجشەممە ١ ئی بەفرانبار کۆچی دوایی کرد.
Your Comment