بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە 29ی سەرماوەز، ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدانی ڕووداوی شاهچراغ لە گەڵ ڕێبەری باڵای وڵات دیدار و چاوپێکەوتنیان کرد.
ڕێبەری لەو دیدارەدا بە ئاماژە بەوەی کە تیرۆری زیارتکاران لە گەڵ رووداوە تیرۆریستییەکانی دیکەدا تۆفیری هەیە وتیان: رووداوی تیرۆریستی شاچراغ ئەمریکاییە مونافقەکانی ریسوا کرد.
وتیشیان: ئەم رووداوە تاڵە دەستەکانی پشت پەردەی ئەم خەباسەتە واتا ئەمریکاییە ڕق لە دڵەکان کە داعشیان دروست کرد، ریسوا کرد: دەزگاگەلی فەرهەنگی و هونەری دەبێ ئەم ڕووداوە وەکوو عاشوورا و دیکەی پرسە مێژووییەکان لەبەرچاو بگرن و بۆ داهاتووی بگێڕنەوە.
ڕێبەری وتیشیان: جگە لە هۆکارانی جەنایەتکار وخەیانتکار، پشتیوانی سەرەکی و بەدیهێنەرانی داعشیش لەمجەنایەتەدا بەشدارن. ئەوانە ئەوەندە درۆزن، دڵرەش، ریسوا ومونافقن کە لە قسەدا ئاڵای مافی مرۆڤ هەڵدەدەن بەڵام لە کردەوەدا گرووپی مەترسیداری تیرۆریستی پێکدێنن.
ئەوەشیان ئاماژە پێدا کە دەبێ دەزگای فەرهەنگی و میدیایی وڵات سەبارەت بەم رووداوەبەرهەمی هونەری دروست بکات و بەرەی گەنج لە گەڵ راستییەکان وجەنایەتی ئەم گرووپانە ئاشنا بکات.
Your Comment