کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوە بە بڕیارنامەی ئەمریکا لە دژی ئێران لە کۆبوونەوەی ئێکۆسۆک

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڕیارنامەی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی ٢٣ ئی سەرماوەز لە ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان(ئێکۆسۆک)ئی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەسەند کردنی بڕیارنامەی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوەیەکگرتووەکانی هەوڵێکی سیاسی نایاسایی،پێچەوانەی جاڕنامە و کردنەوەی ڕێگایەکی هەڵە لە ئەو ناوەندە نێودەوڵەتییە٨وەسف کرد و ئەو هەوڵەی دەوڵەتی ئەمریکای بە توندی ئیدانە کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئێران لە ساڵی ٢٠١١ ەوە بووەتە ئەندامی کۆمیسیۆنی پێگەی ژن،زیادی کرد: ئەو هەوڵە دوژمنانی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی، هەوڵێکە بۆ سەپاندنی سیاسی تاک لایەنەیە.

ناوبراو وتیشی: کۆماری ئیسلامی لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا، دەستکەوتی گەورەی لە بواری پێشکەوتنی ژنان هەبووە و ئاشکراشە کە لەمەوبەدواش ژنانی ئێران ڕێگای پێشکەوتن درێژە دەدەن.

News Code 44427

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha