هیچ بەڵگەیەک نییە کە نیشان بدات ئێران مووشەکی باڵستیکی داوەتە ڕووسیا

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا وتی: هیچ بەڵگەیەک نییە کە نیشان بدات ئێران مووشەکی باڵستیکی داوەتە ڕووسیا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جۆزێف بۆڕڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا وتی: هیچ بەڵگەیەک نییە نیشانی بدات تاران مووشەکی داوەتە ڕووسیا.

بۆڕڵ بە ئاماژە بەوەستانی دانوستانی نەهێشتنی گەمارۆکان و بووژانەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ، پاگەندەی کرد: وەستانی دانوستانەکان باش نییە بەڵام درێژەی هەیە.

ئەو لە درێژەی هەڵوێستە دەستێوەردەرانەکانی یەکێتی ئەورووپا دژیئێران، لە بڕیاری ئەم یەکێتیە بۆ زیاد کردنی ۳۰ بەرپرسی باڵا و رێکخراوەی دەوڵەتی ئێران بە پێڕستی گەمارۆکان هەواڵی دا.

News Code 44126

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha