سوپای پاسداران هێرشی مووشەکی و درۆنیی کردە سەر گرووپە دژە شۆرشەکان

هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دووەمین ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی مووشەکی و درۆنیی خۆی دژی گرووپە تیرۆریستیە جیایی خوازەکان دەسپێکرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمرۆ دووشەمە ۲۳ی گەڵارێزان سوپای پاسدارن بارەگاکانی کۆمەڵە و دیمۆکرات لە زرگوێز و کۆیەی مووشەکباران کرد.

ماوەیەکە ئێران هەرەشەی لە گرووپە دژبەرەکانی کردووە واز لە تێکدانی ئاسایشی وڵات بێنن و لە سنوورەکانی دوورکەونەوە.

تا ئێستا چەمدین جار سوپای پاسداران بنکەی چەکدارانی گرووپە جیایی خواز و دژە شۆرشەکان لە خاکی هەرێمی کوردستانی بوردۆمان کردووە.

News Code 44122

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha