بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی دوانیوەڕۆی دوێنێ شەممە لە وەڵامی پێوەندی تەلەفۆنی ڤیلادمیر پووتین لە پێشنیاری ڕووسیا بۆ گەشەی هاوکاری ئابووری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی کرد و پەرەپێدانی پێوەندی ژێرخانی لەوانە تۆکمە کردنەوە و گەشەی هێڵی پێوەندی لە وباری ئۆراسیای هۆی گەشەی پێوەندی بازرگانی و هاوکاری ئابووری لە ناوچەکە وەسف کرد.
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە بەرز کردنەوەی پێوەندی دیپلۆماتیک و ئابووری لە نێوان دوو وڵاتەکە، گفتوگۆی سیاسی و ئابووریی لە بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندی و تۆکمە کردنەوەی هاوکاری نێوان دوولایەنەکەی گرینگ وەسف کرد.
پووتینیش لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا بە جەخت لەسەر پێگەی تایبەتی جوگرافیایی ئێران، کۆریدۆری باکوور-باشووی لە کەم کردنەوەی کات و تێچووی گواستنەوەی بارەکان کاریگەر وەسف کرد و وتی: ئەو ڕێگا ترانزیتیە دەبێتە ڕێگایەکی سەرەنجڕاکێش بۆ ئابووری و بازرگانی لە جیهاندا.
ناوبراو هەروەها وتیشی: ئێران و ڕووسیا دەفرایەتی و بەستێنی زۆریان بۆ گەشەی پێوەندی لەگەڵ یەک هەیە.
Your Comment