بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی یازدەهەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتی سەردار حەسەن تێهرانی موقەدەم وتی: سوپا مووشەکی باڵستیکی هایپرسۆنیکی چێکردوە کە هەموو قەڵغانەرئاسمانییەکان دەبڕێت.
حاجی زادە زیادی کرد: ئەم مووشەکە نوێیە هەموو قەڵغانە مووشەکییەکان دەشکێنێت و پێم وا نییە تا دەیان ساڵی دیکەش تەکنۆلۆژیای باڵا دەستی ئەمە ببێت کە بتوانێ بەرەنگاری ببێتەوە.
وتیشی: ئەم مووشەکە سیستەمی دژە مووشەکی دوژمنان دەکاتە ئامانج و پێشکەوتنێکی گەورەیە لە بواری مووشکەیدا کە ئەمنییەتی وڵات بەرز دەکاتەوە.
بە وتەی فەرماندەی هەوا فەزای سوپا ئەم مووشەکە خێرایی زۆر زۆرە و هەموو قەڵغانەکان لە ناو کەش و دەرەوەی کەش دەبڕێت.
Your Comment